نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان نزمدەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان نزمبوونەوەی تۆماركرد، ئەوەش بەهۆی زۆربوونی مەترسییەكانی بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 30 سەنت دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 40.30 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانیش، 28 سەنت دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 42.60 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

رۆژی سێ‌ شەممە ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، كە ژمارەی مردن بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەجیهاندا یەك ملیۆن كەسی تێپەڕاندووە، ئەوەش ترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكەی لەجیهان زیاتر كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا