پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان داوا لە هاوڵاتیان دەکات لە کاتی زۆر پێویست نەبێت هاتوچۆ لە ڕێگای سیدەکان – سۆران نەکەن.
ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان ڕایگەیاند، لە ئێستادا بەهۆی بارینی بەفر و بەستنی ڕێگای سۆران – سیدەکان، هاتوچۆکردن ئەستەمە.
وتیشی، سەرەڕای ڕاماڵینی بەردەوامی بەفر لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی سۆران، بەڵام هێشتا ڕێگاکە هاتوچۆکردن تێیدا ئەستەمە.
ئاماژەی بەوەشکرد، “بۆیە داواکارین لە شوفێران بۆ سەلامەتی خۆیان حاڵەتی پێویست نەبێت هاتووچۆ بەم ڕێگایەدا نەکەن”.