مەسعود بارزانی و موقتەدا سەدر ڕێکەوتنیان ئەنجامدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕێکەوتن، لەسەر کاراکردنەوەی دیالۆگی جدی سەبارەت بە هاوپەیمانی داهاتوو بۆ بەرژوەندی ناوچەکەو خەڵک.

نوسینگەی تایبەتی سەدر لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، موقتەدا سەدر ئەمڕۆ پێنج شەممە 9ی کانونی دووەم لە لایەن مەسعود بارزانیەوە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی پێگەیشتووە.

لە بەیاننامەکدا ئاماژەیان بۆ ئەوەش کرد، لە پەیوەندییەکەیا گفتوگۆیان کردووە سەبارەت بە ڕێکەوتن لەسەر دیالۆگی جدی سەبارەت بە هاوپەیمانی داهاتوو بەرژەوەندییەکانی عێراق و گەلی عێراق کە چاوەڕێی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بوون بۆ گەڕانەوەی هەیبەت و شکۆیان و دابینکردنی ژیانێکی خۆش بۆیان.

هاوکات هیچ ئاماژەیەک نەدراوە بەوەی، لە پەیوەندییەکەدا باسیان لە لایەنە سیاسیەکانی کورد و بەرژەوەندیەکانیان کرابێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا