سەرجەم هێزە براوەکانی هەڵبژاردنی عێراق لە ماڵی مالکی کۆدەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار ئاشکرایکرد، سبەی یەکشەممە کۆبوونەوەیەکی گرنگ لە ماڵی نوری مالکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بەڕێوەدەچێت کە تیایدا سەرجەم هێزە براوەکانی هەڵبژاردنی عێراق بەشدارن جگە لە رەوتی سەدر.

ئەو سەرچاوەیە ئاشکرای کرد، سەرجەم هێزەکان، نەک تەنیا هێزە شیعەکان، سبەی یەکشەممە کۆبوونەوەیەکی گرنگ لە ماڵی نوری مالکی ئەنجام دەدەن و تیایدا گفتوگۆ دەکەن لەسەر نوێترین پەرەسەندنە سیاسییەکان و ئەو تانانەی لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دراون.

وتیشی: سەرجەم هێزە براوەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە کورد و سوننە و شیعەکان لەو کۆبوونەوەیەدا بەشداری دەکەن، جگە لە رەوتی سەدر.

هەفتەی رابردووش کۆبوونەوەیەک لە ماڵی نوری مالکی بەڕێوەچوو کە سەرجەم هێزە شیعەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە بەشداریان تێدا کرد، لەو کۆبوونەوەیەشدا ئەندامانی چوارچێوەی هەماهەگی رەخنەیان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان گرت لەدوای ئەوەی زۆرێک لە کورسییەکانیان لەدەستدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا