پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpres
د.فازڵ نەبی بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی عێراق رایگەیاند، “ئەمە کۆتا مانگی ناردنی 200 ملیارەکە بوو هەتا ئێستا”، وتیشی: ئێستا ته‌واو بەغداد 200 ملیارەکەی ڕاگرتووه، هەرچەندە من حه‌زناكه‌م خه‌ڵك بێ ئومێد بكه‌م.
د.فازڵ نەبی لەبارەی دوو سەد ملیارەکەی بەغدا بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند، “ئه‌و 200 ملیاره بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵكیش لێی تێك نه‌چێت و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌و ڕاستیه بزانێت، بۆ ئه‌وه بوو هه‌تا ئه‌وكاته‌ی ده‌گه‌نه ئه‌نجامێك ئینجا دواتر ته‌سویه‌ی سلفه‌كان ده‌كه‌ن ئه‌وه له‌ڕووی ژمێریارییه‌وه وایه، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ر نه‌گه‌یشتنه ئه‌نجام”.
وتیشی: بەغدا بۆ نەناردنی دوو سەد ملیارەکە دوو بیانویان به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرتووە، یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه نه‌گه‌یشتینه ئه‌نجام ناتوانین له‌وه زیاتر پێشینه بده‌ین، دووه‌میان ده‌ڵێن، ئێمه سه‌رقاڵی ته‌سویه‌كردنی حاساباتی خۆمانیین و حاساباتی خۆمان دادەخه‌ین، ئه‌وه‌ی دووه‌میان وانیه من ده ساڵ بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی بووم له به‌غداد، ئێمه له 25 ی 12 حساباتمان داده‌خست واته هێشتا چه‌ند ڕۆژێك ماوه بۆ داخستنی حسابات. “
لەبارەی دۆخی مووچەخۆران لە ساڵی داهاتوو د.فازڵ نەبی ئاماژەی بەوەکرد، “به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریه‌ی كه من هه‌مه و ئه‌و پێشبینیانه‌ی من ده‌یكه‌م، چونكه من پێشبینیه‌كانم له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی ده‌كه‌م وه‌كو خه‌ڵكێك نیم له‌خۆمه‌وه قسه بكه‌م لەبەرئەوەی پێش ئه‌وه‌ی خۆم بریكاری وه‌زاره‌ت بم مامۆستای زانكۆ بووم و ئێستاش مامۆستای زانكۆم بۆیه به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریه‌ی كه من هه‌مه و ئه‌و پێشبینیانه‌ی كه من ده‌یكه‌م بارودۆخه‌كه باش نابێت بۆیه هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت خه‌م له‌خۆی بخوات و ده‌بێت مشوری ئه‌و خه‌ڵكه ڕه‌شو ڕووته‌ی خۆی بخوات”.