لیژنەی دەستپاکی پەرلەمان: دەستبەسەرداگرتنی موڵکی گەندەڵکاران هەنگاوێکی جوامێرانەیە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هادی سەلامی، ئەندامی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمان ڕایگەیاند، بڕیارەکانی حکومەت لەبارەی دەستبەسەرداگرتنی موڵکی بەرپرسانی کابینەکەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق، هەنگاوێکی جوامێرانەیە.

ئەمڕۆ شەممە هادی سەلامی ئاشکرایکرد، گەورەترین گەندەڵی لە وەزارەتی داراییدا ئەنجام دەدرێت، بۆیە ئەم هەنگاوەی دەستەی دەستپاکی لەبارەی گەڕانەوەی پارە دزراوەکان و گەندەڵکارە هەڵاتووەکان هەنگاوێکی جوامێرانەیە.

پێشتر دەستەی دەستپاکی بڕیاریدا چوار بەرپرسی باڵای حکومەتەکەی کازمی دەستگیربکات و دەست بەسەر موڵکەکانیاندا بگرێت کە ئەوانیش، عەلی عەلاوی، وەزیری پێشووی دارایی، رائید جوحیم بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی پێشوو، ئەحمەد نەجاتی، سکرتێری تایبەتی سەرۆک وەزیرانی پێشوو، موشریق عەباس، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی پێشوو بوون.

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا