قەرەیلان: ئەگەر سوپای توركیا بێنە ناو زاپ دەیانكەین بە ژێر گڵەوە

پۆڵەتیك پرێس

موراد قەرەیلان رایگەیاند، ئەوان لە حەفتانین زەبری توندیان لە سوپای توركیا داوەو ئەگەر بیانەوێت بچنە زاپ ئەوا دەیانكەن بە ژێر گڵەوە.

موراد قەرەیلان فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستن (نەپەگە) بە بۆنەی ٣٦هەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی تەباخەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت،”دەمانەوێت گەلەكەمان بە تایبەتی گەلی باشووری كوردستان، گەلی عێراق پشتیوانیمان لێ بكەن. ئێمە بڕیارمانداوە ئەم دوژمنە تێكبشكێنین”.

ئەوەش دەخاتەڕوو، لەبەرئەوەی ئەوان لە باكوری كوردستان شەڕ دەكەن، لە حەفتانین، لە خواكورك و زاپ شەڕ روودەدەن، بەڵام ئەوان بەڵێنیانداوە هەموو دەستكەوتەكانی گەلی كوردستان بپارێزن.

قەرەیلان دەشڵێت “بە بەرچاومانەوە دوژمن دێت و خاك داگیر دەكات، رێگا دروست دەكات و كار دەكات بۆ خۆ جێگیركردنی بەشێوەی هەمیشەیی، ئێمە لە دژی ئەوە شەڕ دەكەین، ئێمە دەستكەوتەكانی گەلی باشووری كوردستان و خاكی عێراق دەپارێزین”.

ئەو وتانەی قەرەیلان لەكاتێكدایە سوپای توركیاو گەریلاكانی پەكەكە لە چەند ناوچەیەكی هەرێم رووبەڕووی یەكدەبنەوەو ئۆپەراسیۆن دژ بەچالاكییەكانی یەكتری ئەنجام دەدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا