پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل-هەپەگە ڕایدەگەیەنێت، ئۆپەراسیۆنێكی دوو رۆژەی سوپای توركیا لە ناوچەی كەشانێی سەر بە هەفتانین شكستی هێناوە.
لە ڕاگەیەندراوەكەی هەپەگەدا هاتووە، ئێوارەی چواری تشرینی دووەم، سوپای توركیا بە فڕۆكە و هێلیكۆپتەری جەنگیی گۆڕەپانی كەشانێی هەرێمی هەفتانینی بۆردوومان كرد، دواتر دەستی بە ئۆپەراسیۆنێكی فراوانی داگیركاریی كرد، ئۆپەراسیۆنەكە شەشی تشرینی دووەم بە بێئەنجام كۆتایی هات.
بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، پێنجی تشرینی دووەم، سوپای توركیا گۆڕەپانی وەرخەل و دۆڵی كۆنفرانسی هەرێمی ئاڤاشینی بە فڕۆكەی جەنگی و چەكی قورس كردە ئامانج و هەروەها، پێنج و حەوتی تشرینی دووەم، گۆڕەپانی كانیساركێی گارە، گۆڕەپانی كانیبۆتكێ و گوندی سەورێی چەمانكێ لەلایەن فڕۆكە جەنگیەكانەوە بۆردوومان كران.