توركیا هێزی سەربازی بەرەو سنوورەكانی هەرێم جوڵاند

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سوپای توركیا لەمیانەی ئامادەكارییەكانی بۆ دەستپێكردنی هێرشێكی نوێ لە هەرێمی كوردستان، دەستی بە گواستنەوەی سوپا كردووە بە ئاراستەی سنوورەكانی هەرێمی كوردستان.

ئاژانسی مەزۆپۆتامیا بڵاویكردووەتەوە، توركیا بۆ دەستپێكردنی هێرشێكی نوێ لە ناوچەكانی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا لە هەرێمی كوردستان، هێزێكی زۆری بەرەو سنووری هەرێمی كوردستان گواستووەتەوە.

هەر بەگوێرەی ئاژانسەكە، چەند ڕۆژێكە سوپای توركیا ئۆتۆمبێڵی زرێپۆش و سەربازیی دەگوازێتەوە بۆ گوندەكانی سنووری شارۆچكەی چەلێ-ی جولەمێرگ و لە ناوچە سنوورییەكان جێگیركراون.

شەوی ڕابردوو جموجوڵێكی زۆری سوپای توركیا لە ناوچە سنوورییەكان هەبووە و هێلیكۆپتەری سەربازی توركیا لە ناوچەكانی زاویتە، ئاشووت، گێمان و ئەلمونای شرناخەوە سەربازیان بەرەو سنووری هەرێمی كوردستان گواستووەتەوە.

لەلایەكی دیكەوە ئاژانسی فورات نیوز ئاشكرایكردووە، ئەو سەربازانەی بە هێلیكۆپتەر گوازراونەتەوە بۆ دیوی هەرێمی كوردستان، لە بارەگاكانی سوپای توركیا لە گوندەكانی بێدوحێ و ئۆرێ جێگیركراون، لەگەڵ ئەوەشدا جموجوڵە سەربازییەكان لە ناوچەكە بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا