لە دەڤەری برادۆست ئۆتۆمبێلێكی سوپای توركیا تەقێنرایەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە دەڤەری برادۆستی نزیك لە قەزای سۆران، ئۆتۆمبێلێكی سوپای توركیا تەقێنرایەوە، بەپێی ئامارە نافەرمییەكان بەهۆی رووداوەكەوە نزیكەی 10 سەربازی توركیا كوژراون و هاوڵاتییەكی كوردیش برینداربووە.

سەرچاوەیەكی نزیك لە رووداوەكە بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، رووداوەكە لە لەسەر ڕێگای نێوان هەرێمەکانی لێلیکان و کەڤۆرتێی بووەو كاتێك بووە كە ئۆتۆمبێلەكە ویستوویەتی بڕوات بۆ سەربازگەیەكی توركیا كە لەو سنورەدایە.

وتیشی، بەهۆی رووداوەكەوە نزیكەی 10 سەربازی توركیا كوژراون كە یەكێكیان كەسێكی خەبیرەو لەگەڵ سەربازەكاندا بووە.

سەرچاوەكەی پۆڵەتیك پرێس باسی لەوەشكرد، ساتی رووداوەكە سوپای توركیا تەقەیان لەگوندی برادۆست كردوە بەو هۆیەوە گەنجێك بەناوی نەوزاد رەشید بریندار بووە كە پێشمەرگەیەو ئێستا لە نەخۆشخانەی مێرگەسوور چارەسەری بۆ دەكرێت.

(نەوزاد رەشید كە بە تەقەی سوپای توركیا برینداربووە).

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەكرد، سوپای توركیاش بریندارەكانی خۆی بە كۆپتەر گواستوەتەوە بۆ توركیا.

تائێستاش هیچ كەس و لایەنێك بە فەرمی بەرپرسیارێتی خۆی لە رووداوەكە رانەگەیاندووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا