مورادقەرەیلان: پارتی لەبری ئەوەی بێلایەن بێت سیخوڕی بۆ دوژمن دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

موراد قەرەیلان، دەڵێت، چاوەڕوانی پارتی دیموكرات دەكەن، چارەنووسی ئەو هەڤاڵانەیان ڕوون بكاتەوە، كە لە خەلیفان هێرشیان كردنە سەر، باس لەوەش دەكات پەكەكە هیواداربوو، كە پارتی ئەگەر هاوكارییشی نەكات، ئەوا بێلایەن بێت، بەڵام بەداخەوە بەوجۆرە نییە، گەمارۆدان، دەستگیركردن، سیخوڕیی بۆ دووژمن هەیە.

موراد قەرەیلان، ئەندامی كۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەكەكە، لە میانی چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ئاژانسی فورات، تیشكی خستە سەر ڕووداوەكەی خەلیفان و رایگەیاند: هەتا ئێستا لە بارەی رووداوەكەی خەلیفانەوە هیچ بەرەوپێشچوونێك نییە، ئێمە چاوەڕێین، كە پارتی لەبارەی ئەو هەڤاڵانەوە ڕوونكردنەوە بدات، هەم ئێمە و هەم بۆ گەلەكەمان، چونكە ئەوكەسانە خۆیان بۆ گەلەكەیان فیدا كردووە.

قەرەیلان وتی: ئەو سێ گەریلایە ویستوویانە بچنە مەتینا، ئەوان بەشاراوەیی و بەشەودا ڕێیان كردووە، تەنانەت بۆ ئەوەی كەس نەیانبینێت، بە ڕێگای سەرەكییدا نەڕۆشتوون، بەڵام لە ناوچەی خەلیفان لەنزیك گوندی بێخمە، لە شوێنێكدا بە ڕۆژ دەمێننەوە، دیارە هەندێك كەس دەیانبینن و زانیارییان لەسەر دەدەن.

موراد قەرەیلان، زیاتر لە بارەی ئەو رووداوەوە دواو ئەوەی خستەڕوو، دواتر هێزێكی گەورەی تایبەت گەمارۆیان دەدەن و هێرشیان دەكەنە سەر، بەو شێوەیە شەڕ دروست دەبێت، ئەنجام چی بوو؟ ئێمە نازانین، چ پێویستی بەوە دەكرد؟، ئەو سێ هەڤاڵە بە شەو، بە شاراوەیی دەیانەوێت لە شوێنێك بچنە شوێنێكی تر، ئەمە كاری كێ خراپ دەكات؟، ئەوە بەوجۆرە نییە، كە كەسێك بچێتە ناوچەی كەسێكی تر و بەوجۆرە ڕووداوەكە دورست بووبێت، نا، سێ كەس بیندراون، كە لەشوینێكی شاراوەن و دەشزاندرێت ئەوانە كێن، كەچی چوون گەمارۆیان داون، واتا بە مەبەست ڕوویداوە، بۆیە ئەوە دۆخێكی جیاوازە، بەڕاستیی جێگای نیگەرانیی زۆرە، نەدەبوو بەوجۆرە بوایە.

موراد قەرەیلان روودەكاتە سەركردایەتی پارتی و دەڵێت، ئێمە لە دژی دەوڵەتی تورك شەڕ دەكەین، دەتوانن هاوكارییمان بكەن، ئێمە هیواداربووین، ئەگەر هاوكارییشمان نەكەن، با بێلایەن بن، بەڵام بینیمان، گەمارۆدان، ڕێگاگرتن، هەواڵدان بە دووژمن، ئینسان ناتوانێت لەمە تێبگات، ئیستا شەڕێك لەنێوان كورداندا پەیدا دەبێت، لە هەردوولا بە سەدان كەس گیان لەدەست دەدەن، ئایا پارتی چ سوودێك لەمە دەبینێت؟ئەم شەڕە بەو جۆرە بەرفروان بێت و درێژە بكێشێت، دەكەوێتە ناو دەشت و شار، كاریگەریی لەسەر ژیانی هەموو كەسێك دروست بكات، ئایا ئەمە چ سوودێك بە سیاسەتی كوردان دەگەیەنێت؟، هەموو دنيا دەبێتە تەماشاكەرمان، ئەوكات دەڵێن، قسەكانی دەوڵەتی تورك ڕاستە، ئەمە شەڕی نەتەوەیی نییە، ئەوەتا لە ناوخۆیاندا لە یەكتر دەدەن، لەسەر چی؟ چی لەئارادایە؟هەرچییەكیش هەبێت، هەموو دنیا بە گفتوگۆ چارەسەری دەكەن، كێشەی هەرە گەورەش، دەیانەوێت بە گفتوگۆ چارەسەری بكەن، باشە ئێمە بۆچی گفتوگۆناكەین؟، گفتوگۆ هەبوو، بەڵام ڕایانگرت و هێزی سەربازیی دەجوڵێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا