ئەو فەرماندەیەی پارتی كێیە پەكەكە تۆمەتباری دەكات بە شەهیدكردنی گەریلاكانی خەلیفان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

میدیاكانی نزیك لە پەكەكە، ئاشكرای دەكەن، عەزیز وەیسی فەرماندەی گشتیی هێزەكانی زێرەڤانی پارتی فەرمانی شەهیدكردنی پێنج گەریلاكەی خەلیفانی دەركردووە و چەكدارانی ڕۆژیش فەرمانەكەیان جێبەجێ كردووە.

ڕۆژی3_10_2021 ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە ڕایگەیاند، تیمێكی حەوت كەسیی گەریلاكانیان لە شەوی28 ی ئاب لە ناوچەی خەلیفان كەوتوونەتە بۆسەی هێزەكانی پارتیەوە و لە ئەنجامدا پێنج گەریلایان شەهیدبوون.

ئاژانسی هاوارنیوز رۆژی چوارشەممە، 13_10_2021 لە هەواڵێكدا لەزاری سەرچاوەیەك كە نەیویستووە ناوی ئاشكرابكرێت، ئاشكرایكردووە عەزیز وەیسی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی زێرەڤانی و فەرماندەیەكی دیكەی پێشمەرگەی پارتی بەناوی دلۆڤان ڕووباری، فەرمانی هێرشكردنە سەر ئەو گەریلایانەی دەركردووە.

سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە، چەكدارانی ڕۆژ و هێزەكانی دیكەی پارتی فەرمانەكەیان جێبەجێكردووە و لە نزیك ئاوی زاپ بۆسەیان بۆ تیمەكەی گەریلا داناوە و هێرشیانكردوونەتەسەر.

ئاژانسی هاوار ناوی ژمارەیەك لەو چەكدارانەی ڕۆژی بڵاوكردووەتەوە كە هێرشەكەیان ئەنجامداوە، لەوانەش: شێران ڕەمەزان سیما، میڤان عیسا ئیبراهیم، ئیسماعیل محەمەد ساڵح و ڕائید عیسا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا