پۆڵەتیک پرێس:
مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە پەیامی دامەزراندنی پارتیدا، داوای شان دانە بەر ئەرک و بەرپرسیارێتی و جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی سیاسی نێوانیان دەکات.
مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە ساڵیادی دامەزراندنی حه‌فتاوچوار ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، پەیامێکی پیرۆزبای ئاراستەی ئەو پارتە کرد، جگە لە پیرۆزبایی ڕایگەیاندووە: له‌م ھه‌لومه‌رجه‌ی وڵاته‌كه‌ماندا باشترین بژارده بۆ ده‌ربازبوون له قه‌یرانی سیاسی و ئابووری، جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی سیاسیی نێوانمانە.
یەکێتی وەک ئاماژەیەک بە نیەتی ڕێککەوتنی لەگەل پارتی داوای، گرتنه‌به‌ری ھاوسه‌نگی و شاندانه‌به‌ر ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌یی كه خۆی له رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئیتحادیدا ده‌بینێته‌وه بۆ دابینكردنی شایسته داراییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و مووچه و گوزه‌رانیان دەکات.
دەقی پەیامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بۆ پارتی:
به‌رێزان مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
به بۆنه‌ی بیره‌وه‌ری حه‌فتاوچوار ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌ناوی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه پیرۆزباییه‌كی گه‌رمتان لێ ده‌كه‌ین و له‌رێی ئێوه‌شه‌وه پیرۆزبایی له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی پارتی ده‌كه‌ین.
یه‌كێتیی بایه‌خی ئه‌و په‌یوه‌ندییه دێرینه ته‌ئكید ده‌كاته‌وه كه له قۆناغه‌كانی رابردوودا ده‌ستكه‌وتی زۆری بۆ گه‌له‌كه‌مان ھه‌بووه.
پێشمانوایه له‌م ھه‌لومه‌رجه‌ی وڵاته‌كه‌ماندا باشترین بژارده بۆ ده‌ربازبوون له قه‌یرانی سیاسی و ئابووری، جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی سیاسیی رۆژی (4/3/2019)و گرتنه‌به‌ری ھاوسه‌نگی و شاندانه‌به‌ر ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌یی كه خۆی له رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئیتحادیدا ده‌بینێته‌وه بۆ دابینكردنی شایسته داراییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و مووچه و گوزه‌رانیان.