ئاسایشی پارتی لێپرسراوێكی یەكێتی لەسنوری ئامێدی دەستگیر دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لێپرسراوی کۆمەڵەی خوێندکارانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە ئامێدی لەلایەن ئاسایشی پارتییەوە دەستگیر دەكرێت.

سەرچاوەیەك لە كۆمیتەی ریكخستی یەكێتی لە شیڵادزێ بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بیرھات مەھدی حاجی تۆفیق ئەندامی كۆمیتەی شیڵادزێ و لێپرسراوی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لە ئامێدی، لەلایەن ھێزێکی تایبەتی ئاسایشی پارتییەوە لە ماڵەکەی لە ناحیەی شیلادزێ دەستگیرکراوە.

سەرچاوەكە وتیشی، لە ئێستا  ئەندامی كۆمیتەی شیڵادزێ و لێپرسراوی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لە ئامێدی گواستراوەتەوە بۆ پارێزگای دھۆک و چارەنووسیشی نادیارە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشكرد، چەندین جارە کادرانی یەکێتی لەو سنورە دەستگیر دەکرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا