پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، هەوڵدەدەن لە كۆبونەوەكانی داهاتوی مەكتەبی سیاسیدا پێداچونەوەیەك بەو رێككەوتنامە سیاسییانەدا بكەن كە كردوویانە و ئەگەر پێویست بكات رێككەوتنامەی نوێ ئامادەدەكەن.
سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رۆژی یەكشەممە 22_1_2023 رایگەیاند، هەوڵدەدەین لە كۆبونەوەكانی داهاتوی مەكتەبی سیاسیدا پێداچونەوەیەك بەو رێككەوتنامە سیاسییانەدا بكەین كە كردومانە و ئەگەر پێویست بكات رێككەوتنامەی نوێ ئامادە دەكەین.
لەبارەی پرسی پێكهاتەكان، سەعدی پیرە ئاماژەی بەوەكرد، هەندێك كەس هەیە كادیرە لە حزبێكی سیاسی دەیەوێت بەناوی پێكهاتەكانەوە كورسییەكی هەرزانی دەستبكەوێت و دەیەوێت تەفسیری خراپ بكات. بۆیە ئەو سەركردەیەی یەكێتی دەڵێت، ئێمە ناڵێین با كەمبكرێتەوە، بەڵام پێكهاتەی توركمان و مەسیحی پێویستە نوێنەری توركمان و مەسیحی بن، نە نوێنەری پارتی بێت نە نوێنەری یەكێتی بێت ئەگەر یەكێتی و پارتی كێشەیان هەیە ئەوان پەیوەندیان بەو بابەتەوە نەبێت، چۆن كاتی شەڕی ناوخۆ بێلایەن بون با كاتی ئاشتیش بێلان بن.