پارتی بەجیا لەگەڵ یەكێتی‌و گۆڕان كۆدەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس:
شاندێكی پارتی دیموكرات بەجیا لەگەڵ شاندی یەكێتی نیشتمانی‌و بزووتنەوەی گۆڕان كۆدەبنەوە، كە لەو كۆبوونەوانە ئامادەكاری بۆ كۆبوونەوەی سێ‌ قۆڵی دەكرێت.

شاندی پارتی رۆژی یەك شەممە 6ی كانوونی دووەم، سەردانی شاری سلێمانی دەكات‌و سەرەتا لەگەڵ شاندی یەكێتی‌و دواتر لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان كۆبوونەوە دەكەن.

لەو بارەوە كاكەمین نەجار، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكرات بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: شاندی پارتی بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێك لەگەڵ یەكێتی گۆڕان كۆدەبێتەوە، كە پەیوەندییان بە بارودۆخی سیاسی‌و ئابووری هەرێم هەیە.

كاكەمین نەجار وتیشی: لەم كۆبوونەوەیە ئامادەكاری دەكرێت بۆ كۆبوونەوەی سێ‌ قۆڵی نێوان گۆڕان‌و یەكێتی‌و پارتی، كە بڕیارە لەماوەی داهاتوو ئەنجامبدرێت.

بەقسەی كاكەمین نەجار شاندی پارتی لەهۆشیار زێباری‌و مەحمود محەمەدی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی‌و عەلی حسێن، ئەندامی سەركردایەتی پێكدێن.

كۆبوونەوەكان لەكاتێكدایە، ئێستا بەهۆی خراپی دۆخی ئابووری، خەڵكی بەگشتی ناڕازین‌و چەند رۆژی رابردووش زنجیرەیەك خۆپیشاندان لەچەند شارو شارۆچكەیەكی هەرێم بەرێوەچوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا