“گەنجان لە داخی دەسەڵاتی پارتی كۆچ دەكەن”

پۆڵەتیك پرێس

گەنجانی دهۆك و زاخۆ و شیلادزێ، بەهۆی دەستگیركردن، زیندانیكردن و فشارەكانی پارتی، وڵات جێیدەهێڵن و ڕوو لە ئەوروپا دەكەن.

بەپێی زانیارییەكان تەنها لە ماوەی ١٥ رۆژدا ٢٠٠ گەنج لە شیلادزێوە ڕێگەی كۆچیان بۆ دەرەوەی هەرێم گرتووەتەبەر.

بەپێی ئەو زانیاریانەی سەرچاوەیەك بە پۆڵەتیك پریسی داوە و نەیویستووە ناوی ئاشكرا بكرێت، ژمارەیەكی زۆری گەنجان هەرێمیان بەرەو ئەوروپا بەجێهێشتووە، ئاشكراشی كردووە لەماوەی دوو هەفتەدا و بە تەنها لە شێلادزێ٢٠٠ گەنج، زێدی خۆیان بەرەو ئەوروپا بەجێهێشتووە.

 

لەماوەی دوو هەفتەدا و بە تەنها لە شێلادزێ٢٠٠ گەنج، زێدی خۆیان بەرەو ئەوروپا بەجێهێشتووە.

بەپێی زانیارییەكان، لە چوارچێوەی فشارەكانی دەسەڵاتی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆسەر خەڵك و چالاكوانان لە ناوچەكانی بادینان، تا ئێستا زیاتر لە ٢٠ خێزانیش روویان لە دەرەوەی وڵات كردووە.

پەیبەر ئەرتیسێ، نوسەر و رۆژنامەنووس، سەبارەت بە هۆكاری کۆچكردنی گەنجان دەڵێت: لە بادینان گەنجان لە هیچ بوارێكی ژیاندا خۆیان نابیینەوە نە بواری ئابوری نە كۆمەڵایەتی ئەمەش وا كردووە ژینگەی داهێنان بۆ ئەو گەنجانە دروست نەبێت كە دەتوانن داهێنان بكەن بۆیە بیر لەوە دەكەنەوە بڕۆن بۆ هەرجێیەك كە بتوانن تیایدا باشتر بژین.

ئەو رۆژنامەنوسە باس لەوەش دەكات فشاری سیاسی لەسەر گەنجان لە بادینان زۆرە و دەستگیردەكرێن لەلایەن دەسەڵاتەوە ئەوەش وا دەكات گەنجانی رەخنەگر یان چالاكوانان بیر لەئەوە بكەنەوە كۆچ بكەن.

 

فشاری سیاسی لەسەر گەنجان لە بادینان زۆرە و دەستگیردەكرێن لەلایەن دەسەڵاتەوە

نەبوونی هەلی كار لە كەرتی تایبەت و نە رەخساندنی دامەزراندن بۆ دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگان لەلایەن حكومەتەوە هێندەی تر گەنجانی بێ‌ هیوا كردووە، لە كاتێكدا ساڵانە زیاتر لە ٣٠ هەزار دەرچووی زانكۆ و پەیمانگا خوێندن تەواو دەكەن.

شنۆ ئەشقی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، لە ئێستادا پەرلەمان پرۆژە و بابەتی دیكەی لەبەردەستدایە، بەڵام هەوڵ دەدەین لە داهاتوودا لە رێگەی لیژنەی پەیوەندیییەكان و رەوەندی كوردستانی لە پەرلەمانی كوردستان، داوای دانیشتنی تایبەتی پەرلەمان بكەین بۆ پرسی كۆچی گەنجان و هەوڵ دەدەین راسپاردەیەك پێشكەش بە حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەین بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا