پارێزگاری هەولێر لەبارەی هەنگاوەکانی نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەری زانیاری ئاشکرادەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارێزگاری هەولێر، ئەمڕۆ لەبارەی ڕووداوەکەی بازاڕی قەیسەری شاری هەولێر رایگەیاند،  “لە کۆبوونەوەیەکدا باس لە رێکارەکانی لێکۆڵینەوە و هەنگاوەکانی نۆژەنکردنەوەی بازاڕەکە دەکرێت”.

ئەمڕۆ سێشەممە7ی ئایار، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،” بڕیارە لە دیوانی پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەک بەڕێوەبچێت، کە باس لە ڕێکارەکانی لێکۆڵینەوە لە ئاگرەکە و هەنگاوەکانی نۆژەنکردنەوەی بازاڕەکە بکرێت”.

ئاماژەی بەوەکرد، لە کۆبوونەوەکەدا پلانی نۆژەنکردنەوەی بازاڕەکە دادەنرێت، کە بازاڕێکی کلتووری و مێژووییە و پێویستی بە ڕێکاری تایبەت هەیە، هەروەها وەک هەنگاوی یەکەم بازاڕەکە دەکرێتەوە، چونکە پەیوەستە بە ژیانی هاوڵاتییانەوە و بژێوی ژیانیانی لەسەرە.

ڕوونیکردەوە، “لەشەوی ئاگرەکەوە، لێکۆڵینەوەکان لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتەوە دەستیپێکردووە، بەمەبەستی دیاریکردنی هۆکارەکان و دڵنیای دەدەین بە کاسبکاران هۆکارەکان هەرچییەک بن دوای تەواوبوونی کارەکانی لیژنەکە بۆ ڕای گشتی دەخەینەڕوو”.

جەختیکردەوە،” ڕاستە هەندێک گومان هەن، کە لەدوایدا ئەوەش لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کەمتەرخەمی لە کاسبکاران هەیە، لەڕووی دانانی ئەو هەموو مێز و زیادەرەوییە و دانەخستنی دووکانەوە و داپۆشینیان بە پەردە، ئێمە لە ڕابردوودا چەند بڕیارێکمان دەرکرد و چەند ڕێکارێکمان گرتەبەر ئەوانەش بەردەوام دەبێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا