پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەمە، بەهۆی هەرەسهێنانی سەقفی باڵەخانەیەک 5 کرێکار بریندار بوون کە بە ووتەی شایەتحاڵەکان برینی دووانیان سەختە.
پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس لە شوێنی رووداوەکە بوو ووتی، “بەهۆی رووخانی سەقفی باڵەخانەیەکی تازە درووستکراو لەسەر رێگەی سلێمانی–عەربەت نزیک لەشاری نیشتەجێبوونی مامۆستایان، 5 کرێکار بریندار بوون”.
بەپێی زانیارییەکان، 5 کرێکارەکە دانیشتووی سلێمانی و دەورووبەری بوون و لە ئێستادا گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شۆڕش. پەیامنێری پۆڵەتیک پرێسلە زارت شایەتحاڵەکانی شوێنی رووداوەکەوە ووتی، “برینی دووان لە بریندارەکان سەختە”.
تیمەکانی فریاکەوتنی بەرگری شارستانی هەرزوو گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و بریندارەکانیان بە ئەمبولانس گواستەوە بۆ نەخۆشخانەی شۆڕش کە لەوێچارەسەری پێویست وەردەگرن.