پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە خانەقین ڕایگەیاند، “هێزە ئەمنییەکان بکوژی کوڕ و دایکەکەی خانەقینیان دەستگیرکردووە”.
بەیانی ئەمڕۆ هەینی 26ی ئابی 2022، لە شارۆچکەی خانەقین کوڕ و دایکێک لە ماڵی خۆیاندا بە فیشەک کوژران.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەکرد، “هێزەکانی پۆلیس بەهەماهەنگی لەگەڵ دەزگای هەواڵگری توانیویانە بکوژی کوڕە پێشمەرگەکەی خانەقین و دایکی دەستگیربکەن و دەرکەوتووە بکوژەکە برای قوربانییەکە بووە”.
وتیشی، “لە ئێستاشدا بکوژەکە لەژێر لێکۆڵینەوەدایە لە یەکێک لە بنکەکانی ئاسایش لە خانەقین و هێشتا نازانرێت هۆکاری تاوانەکەی ئەنجامیداوە چییە”.
بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو پێشمەرگەیەی کوژراوە لەدایکبووی ساڵی 1995 بووە و دایکیشی لە تەمەنی 55 ساڵیدا بووە و هەردووکیان بە فیشەک کوژراون.