دادگاییكردنی دەستگیركراوانی بادینان بەڕێوەدەچێت

پۆڵەتیك پرێس

دادگاییكردنی بەدەل بەرواری و دەستگیركراوانی دیكەی بادینان بەڕێوە بچێت و لەئێستادا لە دادگای دووی تاوانەكانی هەولێر پرۆسەی دادگایكردنیان بەڕێوەدەچێت.

ئاسۆ هاشم پارێزەری بەدەل بەرواری بۆ پۆڵەتیك پرێس رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ دوو شەمە 15ی شوبات، لەكاتی دەسپێكردنی دەوامی فەرمی دادگادا بەدەل بەرواری و دەستگیركراوانی دیكەی بادینان هێنرانە هۆڵی دادگای هەولێر بە مەبەستی دادگایی كردنیان.

پێشتریش ئاسۆ هاشم بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بەهۆی ئەوەی بەدەل بەرواری هیچ تۆمەتێكی لەسەر ساغ نەبووەتەوە و هیچ بەڵگە و شاهیدییەك لە دژی ناوبراو نییە بۆیە بڕیاری درێژكردنەوەی راگرتنی ناوبراویان لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تەمیزكردووەتەوە و داوایانكردووە ئازاد بكرێت.

نزیكەی شەش مانگە مامۆستا بەدەل بەرواری و چەندین مامۆستاو چالاكی دیكەی سنوری بادینان بەهۆی بانگەشە كردن بۆ خۆپیشاندان دژی نەبوونی موچە لەلایەن دەزگا ئەمنییەكانەوە دەستگیركران، ماوەی چەند مانگێكیشە لە زیندانەكان هەولێردان.

لە چەند رۆژی رابردوشدا مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئەو كەسانەی بە سیخوڕو كاركردن بۆ بێگانە تۆمەتبار كرد، ئەوەش كاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا