تۆمەتەكانی مەسرور بارزانی بۆ دەستگیركراوانی بادینان رەتدەكرێنەوە

پۆڵەتیك پرێس
تۆمەتەكانی سەرۆكی حكومەت بۆ دەستگیركراوانی دەڤەری بادینان رەتدەكرێنەوە، هاوكات تەواوی ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو كەسانە بە ناڕاست و هەڵبەستراو دادەنرێن.

نیاز عەبدوڵا رۆژنامەنوس و ئاگادار لەدۆسیەی دەستگیركراوانی دەڤەری بادینان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، ئەو تۆمەتانەی بۆ ئەو دەستگیركراوانە دانراوە زۆر مەترسیدارن، وتەكانی سەرۆكی حكومەتیش دەرخەری ئەو راستیەیە كە پێشتر بڕیار لەسەر چارەنوسی ئەو چالاكوان و رۆژنامەنووسانە دراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، تەواوی ئەو دۆسێیانەی بۆیان دروستكراوە، بێبنەماو ناڕاستن و دۆسییەكان بەسیاسی كراون، ئەوەش دەرخەری ئەوەیە ئەو كەسانە لەسەر بنەمای بیروبۆچوونی جیاواز بۆ حكومرانی هەرێمی كوردستان دەستگیركراون.

ماوەی زیاتر لە پێنج مانگە ژمارەیەك رۆژنامەنووس و چالاكی مەدەنی لەسنوری بادینان و هەولێر بەهۆی بانگەشەكردنیان بۆ خۆپیشاندانی مەدەنیانە دژی نەبوونی موچە لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە دەستگیركران.

لەئێستاشدا بەشێك لەو كەسانە تۆمەتی ئامادەكاری بۆ كودەتا لەڕێگەی خۆپیشاندان و دروستكردنی گروپی چەكداری و هەبوونی پەیوەندی بەپارتی كرێكاری كوردستان و هێزەكانی حەشدی شەعبیەوە ئاڕاستە كراوە.

نیاز عەبدوڵا راشیگەیاند، چاوەڕێی مەترسی زۆر گەورە دەكەن كە لەرۆژانی داهاتوودا لەسەر دۆسییەی دەستگیركراوانی سنوری بادینان.

ئەوەش لەكاتێكدایە، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمرۆ چوار شەممە 10ی شوبات لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەو دەستگیركراوانەی بە سیخوڕو بەكرێگیراوی وڵاتان ناوبرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا