پەرلەمانتاران بەدواداچوون بۆ كەیسی دەستگیركراوانی بادینان دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

بەمەبەستی ئاگاداربوون لە دۆسیەی دەستگیركراوانی بادینان لیژنەیەكی پەرلەمان بەدواداچوون بۆ كێشەكانیان دەكات و پەرلەمانتارێكیش باس لەوە دەكات گەر هەوڵەكانی پەرلەمان سەركەوتوو نەبێت ئەوا خاچی سوری نێودەوڵەتی دەهێننە سەر خەت.

شنۆ شەهید ئەشقی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، خانەوادەی یەكێك لەدەستگیركراوەكان سەردانی پەرلەمانیان كردو داوایان كرد بەدواداچوون بۆ كێشەی دەستگیركراوەكان بكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەسەر ئەو دۆسیەیە پێشتر نوسراوی ئاڕاستەی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمان كردووە، بەڵام سست بوون و وەك پێویست كاریان لەسەر نەكردووە، بۆیە بڕیارە لیژنەكە سەردانێكی مەیدانی بۆ دەستگیركراوانی بادینان بكات، “منیش لەو سەردانەدا بەشداری دەكەم”.

ئاماژەی بەوەشكرد، وەك فراكسیۆنی یەكێتیش بەردەوام هەوڵیان بۆ ئازادكردنی ئەو كەسانە داوە، بەڵام ئەگەر هات و هەوڵە پەرلەمانییەكان ئەنجامیان نەبوو ئئەوا خاچی سوری نێودەوڵەتی دەهێننە سەر خەت.

زیاتر لە چوار مانگە ژمارەیەك هاوڵاتی و چالاكی مەدەنی لەسنوری بادینان بەبیانوی بانگەشە كردن بۆ خۆپیشاندان دژ بە نەبونی موچە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركراون و تائێستاش چارەنوسی هەندێكیان نادیارە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا