لیژنەیەكی پەرلەمان بەدواداچوون بۆ كێشەی پێوەری ئاوی ماڵان دەكات

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی لیژنەی دەستپاكی رایگەیاند، لیژنەكەیان بەدواداچوون بۆ گرفتەكانی نەبەستنی پێوەری ئاوی ماڵان دەكەن و بڕیاریانداوە لەگەڵ كۆمپانیاكانی جێبەجێكاری ئەو پرۆژەیە كۆببنەوە.

‎شنۆ شەهید ئەشقی ئەندامێكی لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، لەكۆبونەوە‌كەیاندا گفتوگۆیان لەسەر كێشەی بەستنی پێوەریئاوی ماڵانەوە كردووە.

وتیشی، “دوای خستنەڕووی سەرنج و پێشنیازەكانیان بڕیاریانداوە بانگهێشتی نوێنە‌رانی كۆمپانیاكانی بواری خوێندنە‌وە‌ی پێوە‌ری ئاوی ماڵان بكرێت تاوەكو بە‌هاوبە‌شی لە‌گە‌ڵ لیژنە‌ی شارە‌وانی كۆببنە‌وە‌”.

‎لەبەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا‌ بڕیاری ئەوەیانداوە، بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر لەسەر ئەو دۆسییەی كە لەلایە‌ن رێكخراوی چە‌لە‌نگەوە ‌ئاڕاستە‌ی لیژنەكەیان ‌كراوە سە‌بارە‌ت بە‌گرێبە‌ستی وە‌زارە‌تی شارە‌وانی و هە‌ردوو كۆمپانیای پاپە‌و هە‌ڵمە‌ت و‌ بوونی گە‌ندە‌ڵی لە‌و گرێبە‌ستە‌دا میوانداریی ڕێكخراوی چەلەنگیش دەكەن.

لەماوەی رابردودا حكومەتی هەرێم لەگەڵ دوو كۆمپانیا گرێبەستی دانانی پێوەری ئاوی ماڵانیان واژۆكرد، پێشتریش چەند پەرلەمانتارێك رەخنەیان لەو پرۆژەیە گرتوو ئاماژەیان بەوەكرد گەندەڵی تێداكراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا