دەستگیركراوانی بادینان بۆ شوێنێكی نادیار دەگوازرێنەوە

پۆڵەتیك پرێس

ماوەی چەند رۆژێكە دەستگیركراوانی دەڤەری بادینان بۆ شوێنی نادیار گوازراونەتەوە، هێزە ئەمنییەكانیش رێگە نادەن پارێزەر و نەكەسوكارەكانیان چاویان پێیان بكەوێت.

ریڤینگ یاسین پارێزەری بەرگریكار لە مامۆستا بەدەل بەرواری كە یەكێكە لە خۆپیشاندەرە دەستگیركراوەكانی بادینان بە پۆڵەتیك پرێسی وت، “لە ئێستادا نازانین مامۆستا بەدەل لەكوێ دەستبەسەرە، نە خۆیی و نە دۆسیەكەی لە دهۆك نەماوە تەنها دەزانین بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوەتەوە و رێگە نادرێت چاومان پێی بكەوێت”.

ئاماژەی بەوەشكرد، دەوترێت لە ئێستادا دۆخی تەندروستی ناجێگیرە، بەتەنها مامۆستا بەدەلیش نییە، بەڵكو سەرجەم ئەو كەسانەی لە دهۆك گیراون بۆشوێنێكی نادیار گوازراونەتەوە.

لای خۆیشیەوە ئاری كوڕی بەدەل بەرواری بە پۆڵەتیك پرێسی وت، “دوێنێ باوكم پەیوەندی پێوەكردووم و پێی وتم كە ئێستا بۆ ئاسایشی گشتی هەولێر گوازراوەتەوە و لەوێ دەست بەسەرە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، دوای دەستگیركردنی بۆ ماوەی نزیكەی سێ مانگە رێگەیان پێنەدراوە بیبینن.

بەهۆی ئامادەكاریی و بانگەشەكردن بۆ خۆپیشاندان دژی نەبوونی موچە، زیاتر لە سێ مانگە هێزە ئەمنییەكانی بادینان مامۆستا بەدەل بەرواری و ژمارەیەك خۆپیشاندەریان دەستگیركرد، بەشێك لەو كەسانە بەمەبەرجی پڕكردنەوەی بەڵێننامە كە جارێكی دیكە خۆپیشاندان نەكەنەوە ئازاد كران، بەڵام هێشتا بەشێكی دیكەیان لە زیندانن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا