كەیسی دەستگیركراوانی بادینان دەبرێتە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق كەیسی دەستگیركراوانی بادینان دەباتە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا و خراپی دۆخی ئەو دەستگیركراوانەیان بۆ ئاشكرا دەكات.

سەركەوت شەمسەدین ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە هاوپەیمانی هیوا رایگەیاند، لەگەڵ لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا كۆبوەتەوەو چەندین پرسی تایبەت بە هەرێم و عێراقیان تاوتوێكردووە.

راشیگەیاند، لەو كۆبونەوەیەدا پرسی رەوشی مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان و عێراق و پرسی دەستگیراوانی بادینانیان باسكردووە.

لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكاش رایانگەیاندووە، لە ئێستادا ئیدارەی نوێی ئەمریكا سەرقاڵی گەڵاڵەكردنی سیاسەت و ستراتیژی نوێیە بۆ عێراق و هەرێم، كە زیاتر جەخت لەسەر پرسی ئارامی و پرسی مافی مرۆڤ دەكاتەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، زیاتر لە پێنج مانگە چەندین چالاكی مەدەنی لە بادینان بەهۆی بانگەشەكردنیان بۆ خۆپیشاندانی مەدەنیانە دژی نەبوونی موچە لەلایەن دەزگا ئەمنییەكانی پارتییەوە دەستگیركراون.

رۆژی 10ی ئەم مانگەش مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم تۆمەتی سیخوڕی و كاركردن بۆ وڵاتانی بیانی خستە پاڵ دەستگیركراوەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا