سعودیە لەسەر هێرشی کێڵگە نەوتییەکان هاتەدەنگ

پۆڵەتیک پرێس

وەزارەتی بەرگری سعودیە هێرشکردنەسەر کێڵگە نەوتییەکانی رۆژهەڵاتی وڵاتەکەی بە کارێکی “تیرۆرستی و ترسنۆکانە” وەسف کرد و پەیمانیدا رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ پارێزگاریکردن لە دەستکەوتە نیشتیمانییەکان و وەستاندنی ئەم جۆرە هێرشانە.

لەوبارەیەوە تورکی مالکی، وتەبێژی فەرمی وەزارەتی بەرگری سعودیە جەختی لەوەکردەوە، یەکێک لە تانکییە نەوتییەکانی بەندەری رەئس تەنورە لە رۆژهەڵاتی سعودیە لەڕێی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە کراوەتە ئامانج، هاوکات، موشەکێک ئاراستەی ناوچەی نەوتی ئارامکۆ کراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم هێرشانە تەنیا ئاسایشی سعودیە و سەرچاوە ئابوورییەکانی ناکەنە ئامانج، بەڵکو دەماری ئابووری جیهان و داهاتە پترۆڵییەکان و ئاسایشی وزەی جیهانیش دەکەنە ئامانج.

روونیشیکردەوە، توانیویانە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە بخەنە خوارەوە بەر لەوەی بگاتە ئامانجەکەی، هاوکات ئەو موشەکە بالیستیەی ئاراستەی ناوچەی نەوتی ئارامکۆی سعودیە کراوە تێکشکێندراوە.

ئێوارەی یەکشەممە ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەکی ناوخۆیی و لەژێر رۆشنایی ناکۆکی سەربازی نێوان سعودیە و هێزە حوسییەکان، دەنگی تەقینەوە لە شاری زەهرانی رۆژهەڵاتی سعودیە بیستراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا