سعودیە لەبارەی حەجی ئەمساڵەوە هۆشداری دەدات

پۆڵەتیک پرێس

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، حکومەتی سعودیە دەیەوێت ئەمساڵیش رێگری بکات لەچوونی هاوڵاتیانی دەرەوەی سعودیە بۆ حەج بەهۆی مەترسییەکانی بڵاوبوونەوی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ئاژانسی ڕۆیتەرز لەزاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاویکردەوە، دەسەڵاتدارانی سعودیە پلانی پێشوویان راگرتووە لەبارەی پێشوازیکردن لەگەشتیارانی دەرەوەی سعودیە بۆ حەج.

ئاماژەیان بەوەشکرد، لەئێستادا کار لەسەر رێکارێک دەکرێت کە رێگەنادات کەسانی دەرەوەی سعودیە و ئەوانەی ناو سعودیەش کە ڤاکسینیان دژی کۆرۆنا وەرنەگرتووە بچنە حەج، هاوکات، دەبێت لانیکەم بەر لەشەش مانگ لەمەراسیمی حەج ڤاکسینەکەیان وەرگرتبێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پلانی پێشتری دەسەڵاتدارانی سعودیە ئەوەبوو، رێگە بدرێت بە هەندێک لەسەردانکەرانی دەرەوەی سعودیەش بۆ حەج بەو مەرجەی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتبێت.

ئەو سەرچاوانە باسیان لەوەشکردووە ئەم زانیارییانە تا ئێستا بەشێوەیەکی فەرمی لەلایەن حکومەتی سعودییەوە بڕیاری کۆتاییان لەسەر نەدراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا