ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی کازمی و شاندەکەی سعودیە

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆک وەزیرانی عێراق و شاندێکی سعودیە بەسەرۆکایەتی وەزیری بازرگانی ئەو وڵاتە کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و تیایدا تاوتوێی بەهێزکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵاتیان کرد.

لەبەیاننامەیەکی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراقدا هاتووە، مستەفا کازمی و ماجد قەسەبی تاوتوێی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی عێراق و سعودیەیان کرد و جەختیان کردەوە لەهەماهەنگی هەردوو وڵات لەبواری ئابووری و وەبەرهێنان و کارکردن بۆ بەهێزکردنی جوڵەی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات.

لایخۆیەوە کازمی ستایشی ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و سعودیەی کرد و هیوای خواست لەچوارچێوەی ئەنجومەنی هەماهەنگی عێراق و سعودیە، زیاتر برەو بە هەماهەنگی هاوبەش بدرێت بەجۆرێک لەبەرژەوەندی گەلی هەردوو وڵاتدا بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا