لە سعودیە حوسییەکان کۆمپانیای ئارامکۆ دەکەنە ئامانج

پۆڵەتیک پرێس

کۆمەڵەی ئەنساڕوڵای یەمەنی رایگەیاند، موشەکێکی ئاراستەی وێستگەی دابەشکردنی کۆمپانیای ئارامکۆ کردووە لە شاری جەددە لە سعودیە.

یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی کۆمەڵەی ئەنساڕوڵا رایگەیاند، هێزی موشەکی لەڕێی موشەکی باڵداری جۆری قودس-٢ توانی وێستگەی دابەشکردنی کۆمپانیای ئارامکۆ لە شاری جەددەی سعودیە بکاتە ئامانج.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم ئۆپراسیۆنە وەڵامێکە بۆ بەردەوامی گەماڕۆ و دەستدرێژییەکان و هۆشداریشی دایە هاوڵاتیان و کۆمپانیا بیانییەکانی سعودیە و وتی: ئۆپراسیۆنی هێزە حوسییەکان بەردەوام دەبێت.

لەماوەی رابردوودا و لە مانگی کانوونی دووەمی رابردوو حوسییەکان رایانگەیاند، پلانیانە هێرشی بەرفراوان بکەنە سەر ناوچەکانی سعودیە لەناویشیاندا بنکەی کۆمپانیای ئارامکۆ و بنکە سەربازییەکان، ئەوەش لەدوای هێرشەکانی ئەیلولی ٢٠١٩ بۆسەر دوو بنکەی نەوتی ئارامکۆ لە رۆژهەڵاتی سعودیە.

Image

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا