سعودیە یەكەم رۆژی جەژنی قوربانی دیاریكرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای باڵای سعودیە رۆژی شەممە 9-7-2022 ی وەك یەكەم رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز دیاریی كرد.

دوای ئەوەی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 29_6_2022، دادگای باڵای سعودیە داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەكان و هاووڵاتیان كرد هەركەسێك ئێوارەی ئەمڕۆ مانگی بینی بە بەڵگەوە بۆمانی بنێرێت تا یەكەم رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز دیاریی بكەین.

لەو چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ لایەنە پەیوەندیدارەكان بە رەسمی و بە بەڵگەوە دادگاكەیان بە بینینی مانگ لەم ئێوارەیەدا ئاگادار كردووەتەوە و دادگاكەش بڕیاریدا كە رۆژی 9-7-2022 وەك یەكەم رۆژی جەژنی قوربان دیاریی بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا