پۆڵەتیک پرێس
یەحیا سەریع، وتەبێژی بزوتنەوەی ئەنساڕوڵـڵا رایگەیاند، لەڕێی 18 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەکی بالیستییەوە کۆمپانیای ئارامکۆ لە چەند ناوچەیەکی سعودیە کراوەتەئامانج.
یەحیا سەریع لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، لەڕێی 18 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و هەشت موشەکی بالیستییەوە چەند بارەگایەکی کۆمپانیای ئارامکۆ لە رەئس تەنورە و رابغ و یەنبەع و بنکەی سەربازی مەلیک عەبدولعەزیز لە دەمام لە سعودیە کراونەتەئامانج.
لەلایەکی دیکەوە رۆژی هەینی وەزارەتی بەرگری سعودیە رایگەیاند، هێرشی حوسییەکان بۆسەر وێستگەی جازان کارێکی ترسنۆکانە و تێکدەرانەیە و ئابوری جیهانی و ئاسایشی هەناردەکردنی نەوت دەکاتەئامانج.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ئێوارەی پێنجشەممە وەزارەتی وزەی سعودیە پشتڕاستیکردەوە، بەهۆی موشەکێکی حوسییەکان کە ئاراستەی سعودیەیان کردووە، ئاگر لە کۆگای وێستگەی دابەشکردنی نەوت لە جازان کەوتووەتەوە.