موقتەدا سەدر سەردانی سعودیە دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر دوای كشانەوەی لە پڕۆسەی سیاسی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا سەردانی سعودیە دەكات.

سەركردەیەك لە ڕەوتی سەدر ئاشكرای كرد، لە چەند ڕۆژی كەمی داهاتوودا موقتەدا سەدر بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج سەردانی سعودیە دەكات، بەڵام تا ئێستا هیچ هەماهەنگییەك نییە بۆ ڕێكخستنی كۆبوونەوە لە نێوان موقتەدا سەدر و لێپرسراوانی سعودیە، بەڵام ئەگەری ئەنجامدانی كۆبوونەوە هەیە و ئەگەر كۆبوونەوەش ئەنجام بدرێت، بەدڵنیایی گفتوگۆ لە بارەی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق و كشانەوەی ڕەوتی سەدر لە پڕۆسەی سیاسی دەكرێت.

دواین سەردانی موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر بۆ سعودیە، بۆ 30ی تەموزی 2017 دەگەڕێتەوە، كە لەسەر بانگهێشتێكی فەرمی سەردانی ئەو وڵاتەی كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا