پۆڵەتیک پرێس
نرخی نەوت لەدوای داخستنی چەند وڵاتێکی ئەوروپا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و سنووردارکردنی جوڵەی چین دووبارە پاشەکشەی کرد.
رۆژی دووشەممە، ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز بڵاویکردەوە، یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 55 دۆلار و 19 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 51 دۆلار و 72 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 56 دۆلار و 39 سەنت.
هەفتەی رابردوو، بەهۆی پابەندبوونی سعودیە بە بڕیارەکەی ئۆپیک پڵەس بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بەرێژەی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە لە مانگەکانی شوبات و ئازار، نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوەبینی.