هێزەکانی ئەهل کەهف چاودێری پەیوەندییەکانی کازمی دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

هێزەکانی “ئەهل کەهف” رایانگەیاند، چاودێری پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی نێوان سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری وزەی سعودیە دەکەن.

میدیاکانی عێراق بڵاویان کردەوە، هەواڵگری هێزی ئەهل کەهف چاودێری پەیوەندییەکانی نێوان مستەفا کازمی و عەبدولعەزیز بن سەلمان دەکات بەڵام ئاماژەی بەوە نەکرد بە چ ئامرازێک چاودێرییەکە دەکات ئایا لەڕێی تەکنیکییەوەیە یاخود لەڕێی سیخوڕی لە نوسینگەی کازمیەوە دەیکات.

لە بەیاننامەیەکی هێزەکەدا هاتووە، لەم دواییانەدا سەرلێشێواییەکی زۆر سەبارەت بە پەسەند کردن و نەکردنی پڕۆژەکەی سعودیە کە بڕیارە لە عێراق ئەنجام بدرێت دروست بووە.

ئەو هێزە وتیشی: هەڵدەستین بە بەئامانجگرتنی کارمەندانی هەواڵگری سعودیە و ئیمارات کە بڕیارە سەردانی پارێزگاکانی عێراق بکەن بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی گێرەشێوێنی.

ئەوەش هاتووە، ئەو هەواڵگرییە چاودێری هەموو وردەکارییەکانی سعودیە لەسەر سنوری عێراق و پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی نێوان مستەفا کازمی و عەبدولعەزیز بن سەلمان دەکات، هاوکات، چاودێری پەیوەندییەکانی نێوان ئەمینداری گشتی سەرۆک وەزیران و وەزیری کشتوکاڵیش دەکات.

ئەهل کەهف، هێزێکی نەناسراوە و دەوترێت یەکێکە لە هێزە عێراقییەکانی سەر بە ئێران کە لە بەرژەوەندی تاران کار دەکات.

شه‌وی ڕابردوو ژماره‌یه‌ك موشه‌ك ئاڕاسته‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا كران و ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی بوونە قوربانی، بەپێی میدیاکانی عێراق هێزەکانی ئەهل کەهف لەپشت ئەنجامدانی هێرشەکەوە بوون.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا