كەی عەمرە دەستپێدەكاتەوە؟

پۆڵەتیك پرێس:

حكومەتی سعودیە لەبارەی دەستپێكردنەوەی عەمرە بڕیاری نوێی دەركرد.

حكومەتی سعودیە بڕیاریدا سەرجەم دەروازە ئاسمانی و وشكانی و ئاوییەكان بۆ هاووڵاتییەكانی بكاتەوە لە رۆشتن و هاتنەوە لەسەرەتای ساڵی داهاتووەوە.

هاووڵاتیانی سعودی بەپێی بڕیارە نوێیەكەی حكومەت دەتوانن لەسەرەتای ساڵی داهاتووەوە گەشت و سەفەر بكەن كە بەهۆی بڵاوبونەوەی كۆرۆناوە ماوەیەكی زۆرە راگیراوە.

وەزارەتی ناوخۆی سعودیە وتی: سەرجەم كۆت و بەندەكان سەفەر كردن لە سەر هاووڵاتیانی عەرەبستانی سعودیە هەڵدەگیرێن لە سەرەتای ساڵی ئایندەوە.

دەربارەی كاتی دەستپێكردنەوەی عەمرە، وەزارەتی ناوخۆ وتویەتی: لە داهاتوودا پلان و رێوشوێنەكانی دەستپێكردنەوەی عەمرە بەرە بەرە بەشێوەیەكی سەربەخۆ رادەگەیەنن لەگەڵ رەچاوكردنی دوایین گۆڕانكارییەكانی كۆرۆنا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا