کازمی بۆ ئەنجامدانی چەند ڕێککەوتنێک دەچێتە سعودیە

پۆڵەتیک پرێس_

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی سعودیە دەکات و بڕیاریشە ژمارەیەک رێککەوتن لە نێوان هەردوو وڵاتدا واژۆ بکرێن.

قەحتان جەنابی باڵیۆزی عێراق لە سعودیە بەمیدیا عێراقیەکانی ڕاگەیاند، “بەمنزیکانە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی سعودیە دەکات و لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی سعودیە لەسەر هێڵن بۆ دیاریکردنی وادەی سەردانەکە”.

وتیشی، “سەردانەکە گرنگی زۆری هەیە و بڕیارە ژمارەیەک رێککەوتن لەنێوان هەردوو وڵاتدا لە بوارەکانی ئابووری و وزە و گرێبەستی وەبەرهێنان واژۆ بکرێن”.

بەپێی زانیاریی میدیا عێراقیەکان، سعودیە دەیەوێت لە رێگەی پێدانی کارەبا و ژمارەیەک پرۆژەی دیکەوە بەشداربێت لە ئاوەدانکردنەوەی عێراق و پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتەدا پێش بخات.

بڕیاربوو لەمانگی تەمموز رابردوو، مستەفا کازمی پێش سەردانی ئێران و ئەمریکا سەردانی سعودیە بکات، بەڵام رۆژی سەردانەکە باری تەندروستی شا سەلمان پاشای سعودیە تێكچوو و سەردانەکەی دواخست.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا