دەسەڵاتی دادوەری عێراق بڕیاری دەستگیركردن بۆ ترەمپ دەردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەسەڵاتی دادوەری عێراق بڕیاری دەستگیركردنی بۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا دەركرد لەسەر دۆسیەی كوشتنی قاسم سلێمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس.

فایەق زێدان، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق لە رێورەسمی ساڵیادی كوشتنی قاسم سلێمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس لە بەغداد رایگەیاند: دەسەڵاتی دادوەری عێراق ئەو كەسانە دادگایی دەكات كە سەروەری خاكی عێراق پێشێل دەكەن، بۆیە بەپێی ئەو بەڵگانەی كە هەن و بەهۆی ئەوەی سەرۆكی پێشووی ئەمریكا دانیناوە بەو كارەی كە كردوویەتی، دادگای باڵای عێراق بریاری دەستگیركردنی بۆ دۆناڵد ترامپ دەركردووە.

فایەق زێدان، داوایەكشی ئاڕاستەی هێزە ئەمنییەكانی عێراق كرد كە بەڵگەی زیاتر كۆبكەنەوە لەسەر دۆسیەی كوشتنی قاسم سلێمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس بۆ ئەوەی بتوانن بیسەلمێنن كە ئەو كارە بەبێ هیچ بنەمایەكی یاسایی ئەنجامدراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا