مەسجیدی : سەروەری عێراقمان نەكردووەتە ئامانج

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئیرەج مەسجیدی باڵیۆزی ئێران لە عێراق ڕایگەیاند، ئەو هێرشە موشەكییەی كە سوپای پاسداران كردیە سەر شاری هەولێر، سەروەریی عێراق و ئەمریكییەكانی نەكردووەتە ئامانج.

مەسجیدی لە وتەیەكدا لە پارێزگای كەربەلا ڕایگەیاند: ئەمریكییەكان بنكەیەكیان بۆ ئیسرائیلییەكان لە هەرێمی كردستان بنیات ناوە، بۆ ئەوەی بكرێتە پێگەیەك بۆ جێبەجێكردنی ئۆپەراسیۆن لە دژی ئاسایشی كۆماری ئیسلامی ئێران.

وتیشی: ئێران بە هیچ شێوەیەك سازش لەسەر ئاسایشی خۆی ناكات و پێشتر چەند جارێك لێپرسراوانی هەرێمی كوردستانیان لەوە ئاگاداركردووەتەوە، بەڵام بە داخەوە ئەو بنكەیە تێوەگلاوە لە كردەوەی پێشێلكاری ئەمنی، هەر لەبەر ئەوەشە ئێران وەڵامی داوەتەوە.

باڵیۆزی ئێران لە عێراق جەختیكردەوە، هێرشەكە نە سەروەریی عێراق و نە ئەمریكییەكانیشی نەكردووەتە ئامانج.

باسی لەوەشكرد ململانێیی نێوان ئەمریكا و ئێران 40 ساڵە بەردەوامە، بەڵام ئەم كردەوەیە هیچ پەیوەندییەكی نییە بە ئەمریكییەكان و باڵیۆزخانە و كونسوڵگەریەكانییەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا