وەزارەتی پێشمەرگەو شانەی ئەمنی عێراق پرسی كاركردنی هاوبەش تاوتوێدەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شاندێكی باڵای میدیایی وەزارەتی پێشمەرگە، لەگەڵ شانەی ئەمنی عێراق كۆبووەوە و پرسی كاركردنی هاوبەش، ئاڵوگۆڕی زانیاری، هەواڵ و رووداوەكان، بەشێكی گفتوگۆكانی نێوان شانەی میدیایی و هۆشیاری پێشمەرگە و شانەی ئەمنی عێراقی بوو.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە، شاندێكی باڵای میدیایی وەزارەتی پێشمەرگە، بەسەرۆكایەتی عەمید عوسمان محەمەد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن و هۆشیاری نیشتمانی و شاندێكی یاوەری، سەردانی بەغدایان كرد، لەلایەن لیوای فرۆكەوان تەحسین خەفاجی، وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، لەفرۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، پێشوازیان لێكرا.

لە دەستپێكی سەردانەكەدا، شاندی میدیا و هۆشیاری وەزارەت، لەلایەن فەریق روكن حامد لەفتە، سەرۆكی ئەركانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، پێشوازیان لێكرا.

سەرۆكی ئەركان، وێڕای بەخێرهاتنی شاندی وەزارەت، جەختی لەسەر نزیكی و پێكەوەیی كاركردنی هاوبەش كردەوە، بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە و راوەدوونانی تیرۆریستان.

دوای چوونی شاندەكە بۆ شانەی ئەمنی عێراق، لەلایەن لیوا د. سەعد معن، بەرپرسی شانەی ئەمنی عێراق پێشوازیان لێكرا، دواتر لەكۆبوونەوەیەكی باڵادا، بەئامادەبوونی جەنەڕاڵ هاریس، جێگری فەرماندەی گشتیی هاوپەیمانان لەعێراق و سوریا، بەڕێوەبەرانی راگەیاندنی سەرجەم دەزگا ئەمنی و سەربازی و هەواڵگرییەكانی عێراق، شاندی وەزارەتی پێشمەرگە، پوختەیەكیان لەسەر كارو ئەركی ئێستای وەزارەت و میدیای سەربازی خستەڕوو.

پرسی كاركردنی هاوبەش، ئاڵوگۆڕی زانیاری، هەواڵ و رووداوەكان، بەشێكی تری گفتوگۆكانی نێوان شانەی میدیایی و هۆشیاری پێشمەرگە و شانەی ئەمنی عێراقی بوو.

بەڕێوەبەری گشتیی راگەیاندن و هۆشیاری نیشتمانی پێشمەرگە، لەوتەیەكدا: تیشكی خستە سەر پڕۆژە جۆربەجۆرەكانی میدیای سەربازی لەوەزارەتی پێشمەرگە و داواشیكرد، هاوپەیمانان و شانەی ئەمنی عێراق، بەئەزموونی خۆیان هاوكار و هەماهەنگ بن.

لە كۆتایی كۆبوونەوەكەدا، هەردوولا رێككەوتن لەسەر هەماهەنگی و كاری هاوبەشی میدیایی و هۆشیاری، بۆ ئەمەش بڕیاردرا لەچەند رۆژی داهاتوودا، كۆنفڕانسێك بۆ ئەو لێكتێگەیشتنە لەهەولێر، بەئامادەبوونی هەردوولا ئەنجام بدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا