محەمەد جەعفەر سەدر كاندیدی سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق زیاتر بناسە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای تێپەڕبوونی پێنج مانگ بەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن، لە بۆرسەی پاڵاوتنەكانی سەرۆكایەتی وەزیرانی عێراقدا، لەپڕ ناوی جەعفەر سەدر باڵیۆزی ئێستای عێراق لە لەندەن، هاتە سەرناوان و بەخێرایی رەزامەندیی ئاشكرا و راگەیەنراوی لایەنە ناكۆكە شیعەكانی وەرگرت.

جەعفەر سەدر كوڕی (محەمەد باقر سەدر) دامەزرێنەری حزبی (دەعوەی ئیسلامی) ‌و مەرجەع‌ و بیرمەندی دیاری شیعەكانی عێراقە، كە بەهاری ساڵی 1980 لەگەڵ خوشكەكەیدا (نور الهدی) لەلایەن رژێمی سەددامەوە لەسێدارە دران.

جەعفەر سەدر ساڵی 1970 لە نەجەف لەدایكبووە، هاوسەرگیری كردووە‌و چوار كچ ‌و دوو كوڕی هەیە، دوای روخانی رژێمی سەددامەوە لە ساڵی 2003دا، چەندین پۆستی وەرگرتووە.

ساڵی 2009 بووە بە راوێژكاری سەرۆككۆماری عێراق، ساڵی 2010 وەكو ئەندامی پەرلەمان هەڵبژێردراوە، بەڵام دواتر وەكو ناڕەزایەتی دژی خراپی دۆخی خزمەتگوزارییەكان لە عێراق، دەستی لە ئەندامێتی پەرلەمان كێشاوەتەوە، ئەمەش وا لێكدانەوەی بۆ دەكرێت كە ئەزمونێكی نا سەركەوتووی كاری پەرلەمانیی هەیە، لە نیسانی 2019 وە بۆ ئۆكتۆبەری هەمان ساڵ بووە بە سەرۆكی فەرمانگەی رێكخراو و كۆنگرە نێودەوڵەتییەكان لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لە ئۆكتۆبەری 2019 وە بووە بە باڵیۆزی عێراق لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا ‌و تائێستا لەم پۆستەدا بەردەوامە، لە پاڵ ئەمەدا لە شوباتی 2020وە بووە بە نوێنەری هەمیشەیی لە رێكخراوی نێودەوڵەتی دەریایی (IMO).

جەعفەر سەدر بڕوانامەی زانكۆیی لە زانستی كۆمەڵناسی بەدەستهێناوە ‌و ساڵی 2011 زانستی كۆمەڵناسی گشتی لە زانكۆی لوبنان خوێندووە ‌و ساڵی 2018 هەر لەم زانكۆیە بڕوانامەی ماستەری لە زانستی كۆمەڵناسیدا بەدەستهیێناوە، لەپاڵ ئەمەدا ساڵانی 1995 بۆ 2007 لە هەردوو شاری نەجەف ‌و شاری (قوم)ی ئێران زانستی ئاینیی خوێندووە.

سەرەتا كە ناوی (جەعفەر سەدر) وەكو كاندیدی سەرۆك وەزیران دزەی كردە ناو میدیاكانەوە، وا بڵاوكرایەوە رەتیكردوەتەوە پۆستی سەرۆك وەزیران وەربگرێت، بەڵام ئێوارەی رۆژی چوارشەممە دوای ئەوەی ناوەكەی بەفەرمی راگەیەندرا، لە تویتەرەكەی خۆی نوسی” شەرەفمەندم كاندیدی هاوپەیمانێتییەك بم كە نوێنەرایەتی وڵات دەكات بە هەموو پێكهاتەكانییەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا