سەرجەم سندوقەكانی دەنگدانی تایبەت گەندرانە بنكەی نیشتمانی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیژنەی باڵای ئەمنی هەڵبژاردنەكان رایگەیاند، سەرجەم سندوقەكانی دەنگدانی تایبەت بە فڕۆكەی سەربازی و بێ كێشە گەیەندرانە بنكەی نیشتیمانی لە بەغدا.

ئەمڕۆ شەممە، غالب عەتییە وتەبێژی لیژنەی باڵای ئەمنی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، سەرجەم سندوقی دەنگدانی تایبەت گەیەنرانە بنكەی نیشتیمانی لە شاری بەغدا.

وتەبێژی لیژنەی باڵای ئەمنی هەڵبژاردنەكانی عێراق وتی: گواستنەوەی سندوقەكان لە ژێر چاودێری كۆمسیۆندابووە و لە بەغداش رادەستی خۆیانكراوە لە بنەكی نیشتیمانی.

رۆژی هەینی 8ی تشرینی یەكەم، پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە كاتژمێر7 ی بەیانیدا دەستیپێكرد و لە 6 ی ئێوارەدا كۆتاییهات و سەرجەم سندوقەكان داخران و ئامێرەكان بەشێوەی ئۆتۆماتیكی كوژانەوە.

بڕیارە سبەی یەكشەممە 10_10_2021، دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەران لە سەرتاسەری عێراق بەڕێوەبچێت.

لە هەڵبژاردنی پێشوەختە 24 ملیۆن و 299 هەزار كەس مافی دەنگدانیان هەیە، بەگوێرەی دوایین ئاماری كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق 17 ملیۆن دەنگدەر كارتی بایۆمەتری دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە.

دوێنێ هەینی دەنگدانی تایبەت بەڕێوەچوو و لەكۆتایی پڕۆسەكەشدا كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند “رێژەی بەشداریكردن لە دەنگدانی تایبەت بریتی بووە لە69% و لە یەك ملیۆن و سەد ونەوەد و شەش هەزار و پێنجسەد و بیست و چوار دەنگدەر، هەشتسەد و بیست و یەك هەزار و هەشتسەد دەنگدەر بەشدارییان كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا