لەسعودیە کوتان دژی کۆرۆنا دەکرێتە ناچاری

پۆڵەتیک پرێس

میدیاکانی سعودیە بڵاویانکردەوە، بڕیارە لە 1ی ئابی داهاتووەوە وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا بکرێتە ناچاری و تەنیا ئەو کەسانە بتوانن بچنە چێشتخانە و شوێنە گشتییەکان کە کوتراون.

لەوبارەیەوە وەزارەتی ناوخۆی سعودیە رایگەیاند، بەمەبەستی چوونەناو دەزگا حکومی و تایبەتەکان و هەر دەزگایەکی پەروەردەیی حکومی و تایبەت و بەکارهێنانی ئامرازەکانی گواستنەوەی گشتی، پێویستە هەمووان ڤاکسین دژی کۆرۆنا وەربگرن.

بەپێی وەزارەتی تەندروستیی سعودیە، نزیکەی 12 ملیۆن ڤاکسین پێشکەش بەدانیشتوانی ئەو وڵاتە کراوە کە ژمارەی دانیشتوانەکەی زیاتر لە 34 ملیۆن کەسە.

پێشتریش سعودیە رایگەیاند، لەدوای ساڵێک رێگریکردن لەگەشت بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، سەرلەنوێ رێگە بە هاوڵاتیان دەدرێت گەشتی دەرەوەی وڵات بکەن بەو مەرجەی ڤاکسینیان وەرگرتبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا