پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ دووشەممە محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە پێشوازی لە محەمەد بن زاید، شازادەی جێنشینی ئیمارات کرد.
ئاژانسی هەواڵی سعودیە بڵاویکردەوە، محەمەد بن زاید گەیشتووەتە ریاز و لەفڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی شا خالید لەلایەن شازادەی جێنشینی سعودیە و جێگری وەزیری بەرگری و راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی سعودیەوە پێشوازی لێکراوە.
ئەم دیدارەی نێوان محەمەد بن سەلمان و محەمەد بن زاید بەیەکەم دیداری لەم چەشنە دادەنرێت لەدوای ناکۆکییەکانی نێوان سعودیە و ئیمارات لەچوارچێوەی کۆمەڵەی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس لەبارەی زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت.
دوێنێ یەکشەممە کۆمەڵەی ئۆپیک پڵەس گەیشتە رێککەوتنێک لەبارەی ئەوەی لەمانگی داهاتووەوە مانگانە بڕی 400 هەزار بەرمیل نەوتی زیادە بەرهەمبهێنرێت.