زانیاری دەربارەی ئەو كەسەی لە سەرمادا رەقبووەتەوە دەخرێتە روو

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان رایگەیاند: لە نزیك تونێلی دەربەندیخان تەرمی هاوڵاتیەكیان گەیاندۆتە نەخۆشخانەی قەزاكە، بەهۆی سەرماوە ڕەقبۆتەوە.

ڕێژەن بورهان بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان بەڕادیۆی هاتوچۆی سلێمانی ڕاگەیاندوە، لە نزیك تونێلەكە تەرمی كەسێكیان گەیاندۆتە نەخۆشخانە.

وتیشی: ناسنامەی ئەو كەسە ئاشكرابووە و بەڕەگەز عەرەبە.

بەهۆی ئەو شەپۆلی بەفربارینەی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە، بەشێك لە رێگە سەرەكیەكانی سنووری پارێزگای هەولێر داخران و لیژنەی فریاگوزاری سلێمانیش هۆشداریدەدات و دەڵێت: شۆفێریكردن مەترسیدارە، داواشی لە هاووڵاتیان كرد لەبەر سەلامەتی خۆیان و ماڵ و منداڵیان لە ماڵ نەیەنە دەرەوە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک