كاردانه‌وه‌ی ڕووداوی هێرشكه‌ی سه‌ر پێشمه‌رگه‌ له‌چیای مەتین

پۆڵه‌تیك پرێس

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ھێزێکی پێشمەرگەی کوردستان لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکێک لە چیای مەتین لە پارێزگای دھۆک، کەوتنە ناو بۆسەی چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان و بەو ھۆیەشەوە پێنج پێشمەرگە شەهید بوون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون، ئه‌و ڕووداوه‌ش كاردانه‌وه‌ی جیاوازی لێكه‌وته‌وه‌.

حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه‌یان كرد و وته‌بێژی حكومه‌ت له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا جه‌ختیكرده‌وه‌، كه‌ حكومەتی هەرێم ئه‌و ھێرشەی پەكەكە بە توندی شەرمەزار دەكات و چیتر خەڵك و هەرێمی كوردستان رێگە نادەن ببنە قوربانی سیاسەتی هەڵەیان.

جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند “هێزی پێشمەرگەی كوردستان بەردەوامە لە پاراستنی هاوڵاتیان و بست بە بستی خاكی هەرێمی كوردستان، بە ئەركی خۆی دەزانێت بەرگری لێبكات”.

بژاردەی شەڕ بە هەموو جۆرێک رەتدەكه‌ینه‌وه‌ و خوازیارین شەڕی لایەنە ناکۆکەکان لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان دووربخرێتەوە

هاوكات په‌رله‌مانی كوردستانیش ده‌ڵێت “بژاردەی شەڕ بە هەموو جۆرێک رەتدەكه‌ینه‌وه‌ و خوازیارین شەڕی لایەنە ناکۆکەکان لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان دووربخرێتەوە، و دەبێت هەموو لایەک سەروەری هەرێمی کوردستان بپارێزن و بیانوو بە دەستەوە نەدرێت بۆ شەڕ و پەلامار و لەشکرکیشی وڵاتان”.

داواش ده‌كه‌ن، چارەسەری سیاسی بگرنە بەرو رێز لە دامودەزگاکانی هەریمی کوردستان و سەروەری هەریمی کوردستان و عێراق بگرن.

هاوكات هه‌رئه‌مڕۆ به‌ده‌ر له‌و ڕووداوه‌ی چیای مه‌تین، تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردووەتە سەر کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور.

له‌وباریه‌وه‌ رەشاد گەڵاڵی، جێگری مەڵبەندی سێی هەولێری یەکێتی نیشتمانی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند، فرۆكە جەنگییەكانی توركیا بوردومانی پاركێكی منداڵانیان كردووە لەنزیك نەخۆشخانە و رێگەی سەرەكی كەمپی شەهید رۆستەم جودی لەمەخمور.

پەكەكە دەبێت رێز لەسنووری ھەرێم بگرێت و ئاسایش و سەقامگیریی ھەرێمی كوردستان نەخاتە مەترسییەوە

وتیشی، بەهۆی بۆردومانەكەوەی توركیاوە سێ هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە دوو هاوڵاتیش بریندار بوون و ته‌واوی جه‌سته‌یان سوتاوه‌، پێده‌چێت بۆردومانه‌كه‌ش له‌ رێگه‌ی ساروخه‌وه‌ كرابێت.

لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکان و لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ لە پەرلەمانی کوردستان هه‌ڵوێستی خۆیان له‌باره‌ی ئه‌و بۆردومانه‌ی په‌كه‌كه‌ راگه‌یاند و جه‌ختیان كرده‌وه‌، ھێرشکردنە سەر پێشمەرگە، ھێرشە بۆ کۆی ھەرێمی کوردستان و ڕاشیدەگەیەنێ ئەوان لەو بارەیەوە داواکاریەک دەدەنە سەرۆکایەتی پەرلەمان و داواده‌كه‌ن پەکەکە کار و جووڵەکانی لە خاکی کوردستان دوور بخاتەوە و بچێتە دەرەوەی ھەرێمی کوردستان.

ئەوەشخراوەتەڕوو كە پەكەكە دەبێت رێز لەسنووری ھەرێم بگرێت و ئاسایش و سەقامگیری ھەرێمی كوردستان نەخاتە مەترسییەوە.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەچیای مەتین لەسنوری پارێزگای دهۆك بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەكانی نێوان سوپای توركیاو هێزەكانی پەكەكە و هێزێكی پێشمەرگە ژمارەیەك پێشمەرگە شەهید و بریندار بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا