كەشناسی پێشبینییەكانی دوو رۆژی راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ شەممە 28_10_2023، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێك پەڵە هەور، پلەی گەرما بەرزدەبێت بە (1 -2) پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆماركراوی دوێنێ .

لەبارەی كەشوهەوای سبەی كەشناسی پێشبینی كردووە، سبەی یەكشەممە 29_10_2023 ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبونی هەندێك پەڵە هەور، پلەی گەرما نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 30

سلێمانی: 26

دهۆك : 29

كەركوك: 32

هەڵەبجە : 30

زاخۆ: 30

سۆران: 28

حاجی ئۆمەران: 20

گەرمیان: 34

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا