پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دوای نزیکەی سێ ساڵ لەو دۆخە خراپەی نەوت پیایدا تێپەڕی، ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و نزیکبووەوە لە 82 دۆلار.
بەپێی نوێترین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 81 دۆلار و 49 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 77 دۆلار و 74 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دوێنێ دووشەممە، رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت و هاوپەیمانانیان کە ناسراون بە ئۆپیک پڵەس بڕیاریاندا، بەردەوام بن لەسەر رێککەوتنی زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت بەشێوەی هەنگاو بە هەنگاو.