بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی گۆڕدرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی گۆڕدرا و بەوەکالەت گواسترایەوە بۆسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان کە واژووی ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی لەسەرە، تێیدا گۆڕانکاری لە پۆستێکی باڵای سلێمانی کراوە و ئاماژە بەوە دراوە، عەمیدی هاتووچۆ عومەر نامیق حەسەن، لە پۆستی بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بە وەکالەت گواستراوەتەوە بۆسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم.

هەر لە نوسراوەکەدا ئەوەش هاتووە، عەمید ئاسۆ محەمەد ئەمین بەهرام لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیس/ پۆلیسی کارەبا/ پۆلیسی گەرمیان پلەی بەڕێوەبەری گشتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بەوەکالەتی پێ بەخشراوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا