كارمەندێكی كۆمسیۆن شوێن بزردەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، كارمەندێكیان بە كۆمپیوتەر و ژمارەیەك داتا و زانیاریی پەیوەست بە هەڵبژاردنەوە دیارنەماوە.

بەڕێوەبەری ناوەندی هەڵبژاردنی یوسفیەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە رێگای نووسراوێكەوە، ئاماژەی بەوەكردووە، لە ناوەندەكەیان كارمەندێكی گرێبەست بەناوی (عەلی ئەحمەد حسین) لە ئێوارەی ڕۆی هەینییەوە دیار نەماوە.

دەشڵێت، ئەو كارمەندە ڕاسپێردراوە بە نوێكردنەوەی داتای ناو كۆمپیوتەر لە نووسینگەی پارێزگای بەغداو دوای كۆتایی هاتنی كارەكەی كۆمپیوتەرەكەی ڕادەست نەكردۆتەوە و هاردێكی نووسینگەی پێبووە.

كۆمسیۆن جگە لە ئاگاداركردنەوەی لایەنە پەیوەندیدارەكان، هیچ زانیاری زیاتری لەم بارەیەوە ئاشكرا نەكردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا